یەکەمین فیستیڤاڵی هەڵشۆی گەشتیاری
بلۆگApril 26, 2026

یەکەمین فیستیڤاڵی هەڵشۆی گەشتیاری

Click image to expand

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین و ڕێکخراوی ماڵی کەلەپووری و ڕۆشنبیری قەڵادزێ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی هەڵشۆ و سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵشۆ، یەکەمین ڤێستیڤاڵی گەشتیاری هەڵشۆیان بۆ کارە دەستییەکان و بەرهەمە خۆماڵی و خواردنە کوردییەکان سازکرد و تێیدا ڕەنگوکاڵای ڕەسەنی ناوچەکە نمایشکرا. شایەنی باسە ڤێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی بەرچاوی بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتییەکانی دەڤەرەکە بەڕێوەچوو، لە هەمان کاتدا بە سەدان گەشتیار و سەردانیکار لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانەوە ڕوویان لەم ناوچە گەشتیارییە کرد. ئەم چالاکییە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو بۆ ناوچەکە چونکە بۆ یەکەم جار بوو سەیرانگای هەڵشۆ بەم ڕێژە زۆرە و بەرچاوە پێشوازی لە گەشتیاران بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگی نمایشکردنی کولتوور و بەرهەمە ناوخۆییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین.