فیستیڤاڵی پەری
بلۆگApril 26, 2026

فیستیڤاڵی پەری

Click image to expand

یەکەمین فێستیڤاڵی گەشتیاری پەڕی بۆ کارە دەستییەکان و خواردنە کوردییەکان و بەرهەمە خۆماڵییەکان: لە پارکی دەروازە لە بەرواری ٢٣-١١-٢٠٢٣ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین ڕێکخرا بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بە ئامادەبوونی (ئەمەل جەلال) سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان و بەرپرسانی حکومی و حیزبی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران و سەردانیکارانی ناوخۆ و بیانی کرایەوە.

بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، بە نزیکەی ٢٠ هەزار گەشتیار و سەردانیکار سەردانیان کردووە بە مەبەستی کڕینی کارە دەستییەکان و بەرهەمە خۆماڵییەکان، ئەمەش بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خانمانی دەست ڕەنگینی سنوورەکە. لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین کاری دەستی و کارامەیی جیاواز و خواردنی کوردیەواری و کولتووری تێیدا لەلایەن خانمانی بەهرەمەند بۆ گەشتیاران و سەردانیکاران نمایشکران. ئەم فێستیڤاڵە تایبەت بوو بە تواناکانی خانمان لە دەڤەری ڕاپەڕین.