سەرکەوتووانە هەڵمەتی پاککردنەوەی "غاباتی قەڵادزێ" ئەنجام درا.
بە دروشمی "پێکەوە بۆ قەڵادزێیەکی سەوزتر و ژینگەیەکی تەندروست"، ٢٠٢٦/٥/١١، بە مەبەستی پاراستنی سیمای جوانی سروشتی ناوچەکە و چەسپاندنی کلتووری ژینگەدۆستی، هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوە بۆ غاباتی قەڵادزێ بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین و بنکەی گەشتوگوزاری پشدەر و کۆمپانیای بیڤان، لە ژێر چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجام درا.
غاباتی قەڵادزێ وەک سییەکانی شار و یەکێک لە دیارترین ناسنامە گەشتیارییەکانی دەڤەری پشدەر، شایستەی ئەوەیە هەموومان پێکەوە بیپارێزین.
لێرەوە دەستخۆشییەکی بێ پایان ئاڕاستەی هەموو ئەو هاوڵاتییە خەمخۆرانە، گەنجە خۆبەخشەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کە بە ڕۆحێکی نیشتمانپەروەرانە بەشداربوون لەم هەڵمەتەدا.
پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین
#ڕاپەڕین #قەڵادزێ #ژینگە #گەشتوگوزار
#visitraparin